رووسیا ٣ نیشتەجێگای دیکە لە ئۆکراینا کۆنترۆل دەکات
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕاگەیاند، لە دۆنێستک و دنیپرۆپێرترۆڤسک ٣ نیشتەجێگای دیکە کۆنترۆل کراون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رووسیا لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە دۆنێستک و دنیپرۆپێرترۆڤسکی ئۆکراینا ٣ نیشتەجێگای دیکە کۆنترۆل کراون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە پێشڕەوی لە بەرەی جەنگ و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا لە کۆماری دۆنێستک نێشتەجێگاکانی پێترۆڤسکۆی و لە ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک نیشتەجێگاکانی تیهۆی و ئۆترادنۆی کۆنترۆل کراون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا دوێنێ ڕاگەیاندبوو، لە ناوچەی دۆنێتسک نیشتەجێگای زڤانۆڤکا و لە ناوچەی زاپارۆژیا نیشتەجێگای نۆڤۆی زاپۆرۆژیە کۆنترۆل کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر بنکەی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵی لە شاری پێشاوەری وڵاتی پاکستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٢ کەسیش بریندار بوون.
بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا دووپاتی کردەوە کە لانیکەم ٨٩ قوربانی ڕفێندراو لە بەشی ناوەڕاستی وڵاتەکە لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا ڕزگار کراون.
لە گورجستان/جۆرجیا لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە کاتی دروستکردنی ڕێگاوبان ٤ کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو.